بارزانى و عراقچی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجياكان تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران جەختيان لەسەر خواستی دوولايهنه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە و پەیوەندیى دوولايهنه و چۆنیەتيی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبهشيان له بواره جیاجياكاندا، تاوتوێ كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ستايشى پەیوەندییە دێرينه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جەختيان لەسەر خواستی دوولايهنه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
هەروەها ئاماژەشی داوە، تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا داكۆکييان لەسەر گرنگيی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.
