بارزانى وقالیباف دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ دەکەن
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە
له ديدارهكهدا، هه‌ردوولا ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرد. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارييهكانيان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستيی هەماهەنگيى لایەنە
پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكييان له‌سه‌ر هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە.
