المطلع
عاجل

post-image

بارزانی: دەنگەکانتان سبەی ئایندەی عێراق دروست دەکات و هێزی سیاسی کوردستان دەسەلمێنێت


19:19 كوردستان
2025-11-10
36483

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوای به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات كه‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌نگدان پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراقدا به‌هێزتر و ده‌نگی له‌ به‌غدا دلێرتر ده‌كات" و ده‌شڵێت،  "ئه‌ركی هه‌مومانه‌ ڕویه‌كی جوانی دیموكراسی و شارستانیی هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ین".
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌چونی ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، "داوا له‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، به‌شدارییه‌كی كارای تێدا بكه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن، چاره‌نوس و داهاتوی نیشتمان، جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و چه‌سپاندنی باشتری فیدڕاڵی، به‌ به‌شداری و ده‌نگی ئێوه‌، دیاریده‌كرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌یام و ئه‌مانه‌ته‌، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانی و ده‌رفه‌تێكی نوێبونه‌وه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی ئازادتان، قۆناغی داهاتوی پرۆسه‌ و ژیانی سیاسی له‌ عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن له‌ به‌دیهێنانی زیاتری سه‌قامگیریی سیاسی، خزمه‌تگوزاریی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێكی شایسته‌ بۆ هه‌موان".

هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، "ده‌نگدان، پابه‌ندیتانه‌ به‌ مافه‌كانتان و به‌ پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراقی فیدڕاڵیدا، به‌شداریی فراوانتان له‌ ده‌نگداندا، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراقدا به‌هێزتر و ده‌نگی له‌ به‌غدا دلێرتر ده‌كات، په‌یامێكی ڕون ده‌نێرێت له‌سه‌ر پابه‌ندیی گه‌لی كوردستان به‌ دیموكراسی و ژیانی هاوبه‌ش و گفتوگۆ بۆ بنیاتنانی داهاتویه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق".
نێچیرڤان بارزانی داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌، "به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و پیشه‌یییانه‌، به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانێكی بێگه‌رد و ئازاد، ‌به‌ ڕێكوپێكی و ئارامی مسۆگه‌ر بكه‌ن. لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش به‌رپرسیارانه‌ و به‌پێی یاساكان، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌مو لایه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردندا هاریكار بن، ئه‌ركی هه‌مومانه‌ ڕویه‌كی جوانی دیموكراسی و شارستانیی هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ین" و ده‌شڵێت، "هه‌مو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه‌، ده‌نگ بده‌ و له‌ وێناكردنی داهاتوی خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به‌".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 433
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 1722
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 1903
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 2020
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 1939
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 2448
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 5055
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3064
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 5911
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4997
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 10035
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5378
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 10141
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 9490
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5710
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4483
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 10091
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4854