بارزانی و شا عەبدولڵا دۆخی ناوچەکە تاوتوێی دەکەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عەبدولڵا شای ئوردن، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پاراستنى سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه ،لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن، شای شانشینی ئوردنيی هاشمی، کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، پته‌وكردنى زياترى پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایين پێشهاتە ناوچهيى و نێودەوڵەتييهكانى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييهوه.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێستهكانى شانشینی ئوردنيی هاشمی له پشتگيرى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها پەیوەندییە مێژوویييهكان و دۆستايهتيى نێوان هەردوولاى به‌رز نرخاند.
لاى خۆيه‌وه شا عەبدوڵڵای دووەم، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکان و هاوکاريی هاوبه‌ش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها داكۆكیی لە پابه‌نديى ئوردن بۆ پشتگيريى هه‌ر هەنگاوێک کرد کە ئاسايش و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ گەلانی ناوچەکە بەهێز بکات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە و باسيان له چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، كرد.
