بافڵ تاڵه‌بانی: نابێت بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان له هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بدرێن
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت ئه‌و بڕیارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌نوس و ژیانی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بدرێن. ده‌شڵێت، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان روبەڕوی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بوەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنوس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانەو دەبێت هەمو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن."
وتوشیه‌تی"ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە. خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا موچەکانیان وەربگرن. ئێستا کاتی یەکڕیزییە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە دەکرێت توشمان ببن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئێمە پاڵپشتی لە دیالۆگی بنیاتنەرانە دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغداو هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عیراق، لەهەمانکاتدا دڵنیاشبین کە خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیانمان هەرگیز نەخرێتە مەترسییەوە."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی:
لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان روبەڕوی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بوەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنوس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانەو دەبێت هەمو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن.
ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە. خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا موچەکانیان وەربگرن.
ئێستا کاتی یەکڕیزییە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە دەکرێت توشمان ببن.
ئێمە پاڵپشتی لە دیالۆگی بنیاتنەرانە دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغداد و هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عیراق، لەهەمانکاتدا دڵنیاشبین کە خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیانمان هەرگیز نەخرێتە مەترسییەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
