بافڵ تاڵه‌بانی: پێشوازی له كاندیدكردنی مالیكی ده‌كه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له كاندیدكردنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و هیوادارن ئه‌م هه‌نگاوه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ خێراتر بكات.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ھیوادارین ئەم ھەنگاوە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارە دەستوری و یاساییەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتوشیه‌تی، جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار، کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان و هێنانەدی خواستی خەڵکەکەمان بێت.
