بافڵ تاڵەبانی جەخت لە پێویستی "یەکگرتویی و یەکڕیزیی کورد" لەم قۆناغە دهكاتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی ئاماژه به پێویستی "یەکگرتویی و یەکڕیزیی کورد" لەم قۆناغە دهكات و دهڵێت، "بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغدا".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئهمڕۆ پێنجشهممه لهمیانی كۆبونهوهیهكدا لهگهڵ ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بریتانیا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پهرلهمان عیراق تاوتوێکرد و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵاتدا کرایەوە.
ئاماژهی به پێویستی "یەکگرتویی و یەکڕیزیی کورد" لەم قۆناغە كرد و وتی، "بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغداد".
بافڵ تاڵەبانی وتیشی، "هەمو هەوڵێک دەدەین تاوەکو لەسەر بنەمای دەستور پرسەکان یەکلابکەینەوە، تاوەکو چی دیکە خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عێراق بنیادبنرێت کە خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەموان بکات بەبێ جیاوازی".
