بافڵ تاڵەبانی: داواتان لێ دەکەم دەنگ بدەن بە کوردستان بەڵکو پێکەوە بیانێرین "لۆ مارێ"
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە سبەی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردۆتەوە گووتی: "دوای مانگێک بانگەشەو ڕا گۆڕینەوە خۆتان باش دەزانن کێ دەتوانێت گۆڕانکاری بکات، دەزانن کێ ئەتوانێت کۆتایی بەو سیاسەتە ناخۆشە خۆسەپێنەرە بهێنێت، باش دەزانن دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تایبەتی دوێنێ دەنگ بە کێ بدەن".
بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەی گوتیشی: "خۆتان باش دەزانن دەنگ بە کێ دەدەن، داواتان لێ دەکەم دەنگ بدەن بە کوردستان، بەڵکو پێکەوە بیانێرین (لۆ مارێ)".
بڕیارە بەیانی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت دوای دوو ساڵ لە دواخستنی.
لەکاتێکدا دوێنێ هەینی هەڵبژاردنی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنی عێراق سەرپەرشتیاری دەکرێت و لەم هەڵبژاردنە لایەنەکان و پارتە سیاسیەکان لە هەوڵی گۆڕانکاری دیمەنی سیاسی هەرێمی کوردستان دان.
كلمات مفتاحية
- بافڵ تاڵەبانی
- هەرێمی کوردستان
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- هەڵبژاردن
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
- کوردستان
