بافڵ تاڵەبانی: ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغدا کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ناوی هه‌ندێك له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یان داوه‌ته به‌غدا كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر رێكاری پێویست نه‌گرنه‌به‌ر، خۆمان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
بافڵ تاڵه‌یانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی،له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"ئێمە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستوەتەگەڕ، لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەمان کردوە بەمەبەستی پاراستنی کوردستان لەم بارودۆخە."
وتوشیه‌تی، لە دوای قسەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئه‌مریكاو مه‌سعود پزیكشیان، سەرۆکی ئێران، چاوەڕوانین کە ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان دوربخرێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"ئێمە ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغدا، کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بەغداین کە هەنگاوی جددی بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بنێت."
وتوشیه‌تی"من دەزانم هاوڕێکانمان لە بەغدا هەمو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر، بەڵام ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان چەند شەوێکی ناخۆشی بەڕێکرد، سوپاستان دەکەین بۆ خۆڕاگری و تێگەیشتنتان لە ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت، هەر ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت لە خەڵکە ئازا و خۆشەویستەکەمان.
ئێمە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستوەتەگەڕ، لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەمان کردوە بەمەبەستی پاراستنی کوردستان لەم بارودۆخە.
لە دوای قسەکانی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پزیشکییان چاوەڕوانین کە ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان دوربخرێنەوە.
ئێمە ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغداد، کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بەغدادین کە هەنگاوی جددی بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بنێت، من دەزانم هاوڕێکانمان لە بەغداد هەمو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر، بەڵام ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
عێراق وڵاتێکی خاوەن شارستانیی مەزن و مێژویەکی تایبەتە، دەبێت هەمو هەوڵە شارستانییەکانیش بۆ سەقامگیری و ئاشتی هەر لەم ناوچەیەوە بن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
