بافڵ تاڵەبانی: هەناردەکردنەوەی نەوت دەرفەتێکە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات
لە میانەی كۆبونەوەیەكی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و یان شنیادۆف، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق، باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاریی نێوان هەردولا كرایەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە دەرفەتێکی باش زانرا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و باشترکردنی ژیانی خەڵک.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراویكی نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە یان شنیادۆف، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دیدارەکەدا پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە رووی وەبەرهێنان و ئابورییەوە جەختی لەسەرکرایەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق بە گرنگییەوە باسیان لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و بە دەرفەتێکی باش زانرا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و باشترکردنی ژیانی خەڵک.
