بافڵ تاڵەبانی و بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە "مەسرور بارزانى ویلایەتى دووەمى بۆ نوێدەکرێتەوە"
کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لە پیرمام.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی سەردانی پیرمامی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کۆبوویەوە، "پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ دەکەن".
پێشتر نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 16ـی 3ـی 2025، لەشاری هەولێر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
هاتووشە، کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لەلایەکی ترەوە فازڵ میرانى، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رایگەیاند، "مەسرور بارزانى ویلایەتى دووەمى سەرۆک وەزیرانى بۆ نوێدەکرێتەوە".
