بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان: ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ماف و بژێویی ژیانی خه‌ڵكه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌دیدارێكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ماف و بژێویی ژیانی خه‌ڵكه و رێگه‌ناده‌ین غه‌در و ناحه‌قی به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك بكرێت" و ده‌شڵێت، "هه‌ماهه‌نگ ده‌بین تاوه‌كو له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێكاره‌كاندا كێشه‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له ده‌باشان چاویكه‌وت به نوێنه‌ری خاوه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری خاوه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان له راپۆرتێكدا كێشه و داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕو و راشیانگه‌یاند، "پابه‌ندی رێنمایی و رێكاره یاسایی و ئه‌منییه‌كان ده‌بن و هاوكاری ته‌واوی ده‌زگای ئاسایش و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ده‌بن بۆ پاراستنی ئارامیی سلێمانی".
له‌به‌رامبه‌ردا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه دوپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "خۆمان به پارێزه‌ری سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین به‌هه‌مو چین و توێژه‌كانییه‌وه، ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ماف و بژێویی ژیانی خه‌ڵكه و رێگه‌ناده‌ین غه‌در و ناحه‌قی به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك بكرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی، "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگ ده‌بین تاوه‌كو له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێكاره‌كاندا كێشه‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان چاره‌سه‌ر بكرێت، بێگومان پابه‌ند به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ و ئاسایش ئه‌م كاره ده‌كرێت و ده‌بێت یاسا وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێبكرێت".
نابێت له كوردستاندا مافی هیچ توێژێكی كۆمه‌ڵگه پێشێلبكرێت
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "نابێت له كوردستاندا مافی هیچ توێژێكی كۆمه‌ڵگه پێشێلبكرێت و نادادییان به‌رامبه‌ر بكرێت، پشتیوانیی هه‌موان ده‌بین و هه‌رێمێكمان ده‌وێت تێیدا هه‌موان هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی بكه‌ن و رێز له مافه‌كانیان بگیرێت".
