بافڵ جەلال تاڵەبانی: ههر ههڵهیهك لەسوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لهبارهی دۆخی سوریاوه هۆشداری دهدات و ڕایگهیاند، پاراستنی مافی هەمو نەتەوەو پێکهاتەکان بە تایبەت کورد و بەشداربونیان لە بڕیارو بنیادناوەی سوریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت و هەر هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكی یهكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئهمڕۆ ههینی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوەوە، باسیان لە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردولا كرد لەپێناو کاراترکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا .
ئاماژهی بهوهشكردوه، دۆخی سوریا و رۆژاڤای کوردستان لەکۆبونەوەکەدا خرایهڕو، بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، بافڵ تاڵهبانی "جهختی له پەرۆشی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە سوریا کردەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، پاراستنی مافی هەمو نەتەوەو پێکهاتەکان بە تایبەت کورد و بەشداربونیان لە بڕیارو بنیادناوەی سوریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت و هەر هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە ئەرکی هەمولایەکە پشتگیری پاراستنی ناوچەکەو سەرخستنی هەوڵەکان بێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانیی لەوبارەیەوە.
