باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا كه پێكهاتبو له شه‌ش تۆمه‌تبار و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، باندێكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیر كرد، كه له شه‌ش تۆمه‌تبار پێكهاتبون و دو تۆمه‌تباریان ئافره‌تن و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا به‌ناوه‌كانی ( ش ، ش ، ع) و( ص ، ع ، ع) و (ی ، هـ ، ی) و (ر ، ر ، م) و ( د ، ر ،ف ) و (م ، ص ، ك)، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری ( كریستاڵ و مه‌ریجوانه) و هه‌روه‌ها دو (ده‌مانچه‌ی) بێ مۆڵه‌ت و یه‌ك (نارنجۆك) و كه‌لوپه‌لی پێوان و كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر".
