بانكی رافده‌ین به قیست و سودێكی كه‌م كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ده‌داتە هاوڵاتیان
بانكی رافده‌ین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، به پێی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران، پرۆژه‌ی سه‌به‌ته‌ی بیناسازی جێبه‌جێده‌كه‌ن كه به قیست و سودێكی كه‌م كه‌ره‌سته‌كان دهدرێنههاوڵاتیان.
بانكی رافده‌ین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاردراوهدهست به دابینكردنی دارایی پرۆژه‌ی سه‌به‌ته‌ی بیناسازی بكرێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایگشتی بازرگانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نێوان هه‌ردولا ڕێككه‌وتن كراوه كه به قیست و سودی كه‌م و ئاسان پاره‌ی پێویستبۆ سه‌به‌ته‌ی بیناسازی دابینده‌كرێت، تاوه‌كو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێیان بدرێت.
بانكی رافده‌ین رونیشیكردۆته‌وه، ئه‌م هه‌نگاو یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له دابینكردنی باشترین كهرهستهیبیناسازی له سه‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به نرخێكی قبوڵكراو بۆ هه‌مو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
