باوکی مێسی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی گواستنەوەی مێسی دەکات بۆ یانەی ئەلهیلال
خۆرخی مێسی باوکی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی و بریکارەکەی ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەواڵی ڕێکەوتنی مێسی لەگەڵ یانەی ئەلهیلالی سعودی، و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، "لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت پشتڕاستیان کردەوە کە مێسی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەلهیلالی سعودی واژو کرد". لە ڕاگەیەندراوی فەرمیدا، باوکی مێسی پشتڕاستی کردەوە کە کوڕەکەی هێشتا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ هیچ یانەێک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا یاری بۆ بکات.
بریکارەکەی مێسی لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی، "بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان مێسی و هیچ یانەیەکی جیهاندا نییە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو یاری بۆ بکات"، مێسی دوا بڕیاری خۆی نادات هەتا وەرزەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تەواو نەکات، باوکی مێسی ئەوەشی وت، "مێسی هێشتا هیچ شتێکی واژۆ نەکردووە، هەواڵەکان هەمووی ساختەیە و ئامانجی تەنها بەکارهێنانی ناوی کوڕەکەمە".
شایەنی باسە چەندین ڕاپۆرت پشتڕاستیان کردەوە کە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی پاریس بۆ ماوەیەکی درێژتر نوێ بکاتەوە، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.
