باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا دەنگۆی ڕاهێنان بەو كەسانەی كە بەشداری چالاكییە نایاساییەكان دەکەن ڕەتدەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە بەغدا رەتیکردەوە کە دەستی لە ڕاهێنانی ئەو كەسانە هەبێت كە تێوەگلاون لە كارە نایاساییەكان.
لە بەیاننامەیەكی باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا دا هاتووە : باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە كۆماری عێراق بە توندی ئەو ڕاپۆرتە ناڕاستانە ڕەتدەكاتەوە كە لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەركەوتوون، گوایە لایەنی ئۆكرانی تێوەگلاوە لە ئامادەكردن یان ڕاهێنانی ئەو كەسانەی كە تێوەگلاون لە چالاكی نایاسایی لەسەر خاكی عێراق یان هەرێمی كوردستانی عێراق.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆكرانیا هەرگیز هیچ چالاكییەكی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەكداران یان دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ بەكارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاكەكەی ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات و ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تۆمەتانە بە ئاشكرا چەواشەكارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەكیان نییە.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە هەوڵێكە بۆ بێناوبانگكردنی ئۆكرانیا و سەركردایەتییەكەی، داوای لە میدیاكان كردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێكراوەكان ببەستن و خۆیان لە بڵاوكردنەوەی دەنگۆ و ڕاپۆرتی پشتڕاستنەكراو بەدوور بگرن.
