باڵیۆزخانەی ئەمریکا: مه‌ترسی هه‌یه گروپه چه‌كداره‌كانی هۆتێل و شوێنی نیشته‌جێبون له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌نه ئامانج
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی هه‌یه گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران، هۆتێل و شوێنی نیشته‌جێبون له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌نه ئامانج كه ئه‌مریكیه‌كانی تێدا نیشته‌جێن، بۆیه هانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین، "به‌زوترینكات عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن و بگه‌نه شوێنی سه‌لامه‌ت".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌مریكیانه‌ی كه بڕیاریانداوه نه‌ڕۆن و له‌شوێنه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بمێننه‌وه، پێویسته چاوبخشێننه‌وه به شوێنی نیشته‌جێبونی ئێستایان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی به سه‌لامه‌تی ئێوه ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێدانی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه پێویستتانه بۆ بڕیاردانی دروست سه‌باره‌ت به ئاسایش و ئارامی شوێنی مانه‌وه‌تان"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌مو بژارده‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاوڵاتیانی بدات له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێبهێڵن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئامۆژگاری هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین كه به زوترینكات عێراق و هه‌رێم به‌جێبهێڵن، پێویسته ئه‌و ئه‌مریكییانه‌شی بڕیاریانداوه نه‌ڕۆن، پێویسته ئاماده‌بن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه له شوێنێكی پارێزراودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته خۆراك و ئاو و ده‌رمان و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌یان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به بژارده‌ی ڕۆیشتنیش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕونیكرده‌وه، "له ئێستادا گه‌شته بازرگانییه‌كان له عێراقه‌وه ئه‌نجامنادرێن، ڕێگای وشكانی هه‌یه بۆ ئوردن و كوه‌یت و سعودیه و توركیا و زۆربه‌ی ده‌روازه سنورییه وشكانیه‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته دابخرێن".
له‌پاشخانی ئاگادارینامه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا جه‌ختیكردۆته‌وه، "بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی ناوخۆیی هێشتا كارده‌كات، ئه‌مریكییه‌كان پێویسته به‌جدی بیر له ڕۆشتن بكه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌م ڕێگا زه‌مینییانه‌وه ئه‌گه‌ر پێیانوایه سه‌لامه‌ته بۆ جێهێشتنی عێراق و هه‌رێم".
