باڵیۆزی ئه‌مریكا ستايشى هێزە عێراقیەکان دەکات
ئیلێنا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، ستایشی ڕاگه‌یاندنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و رایگه‌یاند، "ئه‌و كارمه‌نده ئه‌مریكییانه‌ی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عێراق له وڵاته‌كه‌دان، سه‌لامه‌تن و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراقیش پارێزراو ده‌بێت". ئیلێنا ڕۆمانسكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنیان له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تبارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و باڵه‌خانه حكومییه‌كانی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مریكا لە هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌رده‌وامدایە بۆئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی تاوانباران بدرێنه دادگا، ئه‌و كارمه‌نده ئه‌مریكییانه‌شی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عێراق له وڵاته‌كه‌دا ئاماده‌ن، سه‌لامه‌تن و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراقیش پارێزراو ده‌بێت.
