به‌تۆمه‌تی دزینی سێ ماتۆڕسكیل تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌هەڵەبجە ده‌ستگیر دەکرێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی دزینی سێ ماتۆڕسكیل تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سێ هاوڵاتیه‌وه سكاڵا تۆماركرا له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كانیان له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌ردو گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی و مۆردانه و له قه‌زای خورماڵ دزراون، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستكرا به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كامێرای چاودێری.
توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (د. د. ع ) ته‌مه‌ن 16 ساڵ ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (د. د. ع ) ته‌مه‌ن 16 ساڵ دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
