به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه كاركردن له دو كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگیرا
به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه كاركردن دو كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له پارێزگای دهۆك راگیرا كه به‌رهه‌می رۆژانه‌یان نزیكه‌ی 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
کۆمپانیای ئێج کەی ئێن ئینێرژیی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، بەتەواوەتی پرۆسەی به‌رهه‌مهێنانی نەوتییان لە كێڵگه‌ی سەرسەنگ له پارێزگای دهۆك ڕاگرت، دوای ئەوەی لە ڕێگەی درۆنەوە كێڵگه‌كه کرایە ئامانج.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای شاماران رایگه‌یاند، كاركردنیان له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئەتروش راگرتوه.
بیرەنەوتی سەرسەنگ و ئەتروش دەکەونە پارێزگای دهۆک و هەریەکێکیان ڕۆژانە نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دەهێنا.
كۆمپانیای شاماران كه بە ڕێژەی 18٪ پشکی لە كێڵگه‌ی نه‌وتی سەرسەنگ هەیە، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوه‌ته‌وه.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، "کارکردن لە بیرەنەوتەکەدا ڕاگیراوە هەتا ئەو کاتەی شوێنەکە پارێزراو دەبێت و هەڵسەنگاندنێکی تەواوی بۆ دەکرێت. هەروەها بەرهەمهێنان لە ئەتروش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی وەستاوە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رەتای ئەم هەفتەیە بەرپرسانی نەوتی عێراق ڕایانگه‌یاند، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەیان بە ڕێژەی نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل کەمکردوەتەوە لە ڕۆژێکدا. هەروەها ئاماژەیان دا ڕەنگە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا ئەم کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، چونکە عێراق توانای عەمبارکردنی ناوخۆیی نامێنێت.
