بوومەلەرزەیەکی کارگێڕی بەر مەلەفی هێڵی ئاسنین... لێخۆشبوون و ڕەوانەکردنی دادگا
ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین پەسەند دەکات و بەرپرسانی لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە و ڕەوانەی دادگای پەیوەندیداریان دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی 7ی ساڵی 2025ی پەسەند کرد، سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە لە راپۆرتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە 4 ی تەمووزی 2024 سەلمێندراوو و پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین و گرێبەستە پەیوەندیدارەکان و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە، بەپێی ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە:
- بەڕێز یەعقوب حوسێن سالم / بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوە.
- بەڕێز عەباس ناسر مەجید / بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەت لە وەزارەتی گواستنەوە.
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی،هەروەها بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بکرێت، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای پەیوەندیدارەوە.
