بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاو ناحیەکان تا کاتێکی نادیار
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی کارتی زانیاری لە هەرسێ پارێزگای هەرێم (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) کراوە، بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاو ناحیەکان تا کاتێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، دەرکردنی کارتی نوێی زانیاری بەردەوامە، بەڵام گواستنەوەکەی تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، هەروەها کارمەندی یەکێک لە بنکەکانی کارتی زانیاری لە سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتووە کە لە ئێستادا ئەو کەسانەی فەرمانبەرن و مافی وەرگرتنی زەوی یان هەیە، بەشێکی زۆر لەو فەرمانبەرانە مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیاریان ئەنجام داوە، بۆئەوەی لە شارەکان و قەزاکان سوودمەندبن لە پێدانی زەوی، بەهۆی ئەمەشەوە قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە، بۆیە حکومەت بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی داوە".
