بکوژی پارێزەرەک لە ناوەڕاستی شاری بەغداد دەستگیرکرا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممه دەستگیرکردنی بکوژانی پارێزەرێک ڕاگەیاند که له نووسینگەکەی خۆی له ناوچەی عەتیفیەی ناوەڕاستی بەغداد تیرۆر کرا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیاریان پێگەیشت کە تەرمێک لەناو باڵەخانەیەکدا لە ناوچەی عەتیفیە لە بەغدای پایتەخت هەبووە، کە هی قوربانییەکە پارێزەرە بە ناوی (ئەحمەد عەباس کازم) کە لەناو ئۆفیسەکەی خۆیدا بە فیشەک کوژراوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ پرۆسەی بەدواداچوون و گەڕان دەستیپێکردووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "گروپێکی کار پێکهێنرا بۆ بەدواداچوونی لە ڕێڕەوی تاوانەکەو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارن و دوای هەوڵێکی مەیدانی و هەواڵگری، شوێنەکەی دۆزرایەوە و تۆمەتبار لەگەڵ کوڕەکەیدا دەستگیرکرا کە چەکی تاوانەکەیان پێبووە لەکاتی دەستگیرکردنیان".
جەخت لەوەش کراوە، وتەکانی ئەو دوو تۆمەتبارە تۆمار کراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دادوەری کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر.

