بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی هاریکاری عێراق–یەکێتی ئەوروپا..فوئاد حسێن گەیشتە بروکسل
ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنی هاریکاریی چوارەمی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا.
وەزارەتی دەرەوە لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا، بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنی هاریکاریی چوارەمی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە شاری لۆکسمبۆرگ بەڕێوە بچێت ".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەدا کە "بڕیارە وەزیر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوتاکانی و بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدات"؛ بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاریی دووقۆڵی و پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا.
ههر له راگهیندراوهكهدا جەختی لەوە کردەوە کە "بەستنی ئەنجومەنی هاریکاری لە چوارچێوەی گرنگیدانی هەردوو لایەنی عێراقی و ئەوروپی دێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوبەشی و هاریکاریی ستراتیژی، و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی بنیاتنەر سەبارەت بەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا".
