بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئێران و پاکستان..شەمەری گەیشتە تاران
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی ناوخۆی عێراق، ئێران و پاکستان گەیشتە تاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری و شاندی یاوەری لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەسکەندەر مۆمەنی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی ناوخۆی کۆماری عێراق، کۆماری ئیسلامی ئێران، و کۆماری ئیسلامی پاکستان، گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ بەشداریکردنی سەرکەوتووانە لە یادی سەردانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە هاتن و ڕۆیشتنی سەردانکەران تاوتوێ کران، و بابەتەکانی پەیوەست بەم بۆنە گرنگە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، نیشتەجێبوون، و پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایش کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەدا ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پارێزگای کەربەلا و ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاری ئامادەبوون،هەروەها باڵیۆزی وڵاتانی بەشداربوو ، و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتەکانی ئێران و پاکستانیش ئامادەبوون".
وەزیری ناوخۆی ئێران "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی چلەی ماتەمینی".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، شەمەری جەختی لەوە کردووەتەوە کە "سەردانی چلەی ماتەمینی پرسێکی گرنگە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا".
