بۆ پێنجەمین جار لە مێژوویدا...محەمەد سەڵاح بەباشترین یاریزانی لیڤەرپول دیاریکرا
بۆ پێنجەمین جار لە مێژوویدا،محەمەد سەڵاح بەباشترین یاریزانی لیڤەرپول دیاریکرا
سپۆنسەری فەرمی یانەی لیڤەرپول ساڵانە باشترین یاریزانی ئەو یانەیە هەڵدەبژێرێت، بۆ وەرزی 2024 بۆ 2025یش محەمەد سەڵاحی میسڕی بەباشترین یاریزان دیاریکرد پاش ئەوەی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد لەگەڵ رێدز لەم وەرزەدا.
سەڵاح لە وەرزەکە، لە 52 یاریدا توانی 34 گۆل تۆماربکات و 23 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات، چوار جار بەباشترین یاریزانی مانگی یانەکەی دیاریکرا و لە 14 یاریشدا بەباشترین یاریزان هەڵبژێردراوە.
ئەستێرەکە هەر لەم وەرزە، بەباشترین یاریزانی خولی ئینگلتەرا دیاریکرا و بووە گۆڵکار و ئەسیستکاری خولەکەش، لەلایەن کۆمەڵەی نووسەرانیشەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی پێدرا.
پێشتر وەرزەکانی، 2017 بۆ 2018، 2020 بۆ 2021، 2021 بۆ 2022، 2023 بۆ 2024 ئەستێرە میسڕییەکە بەباشترین یاریزانی یانەی لیڤەرپول دیاریکراوە و ئەم وەرزەش بۆ پێنجەمین جار ئەم خەڵاتەی پێدەبەخشرێت.
