بۆ چارەسەرکردنی دۆخی خوێندکاران لە خولی دووەم..عەبودی بڕیاری دا بە پێدانی پێنج نمرە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا بە پێدانی پێنج نمرە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی خوێندکاران لە خولی دووەمدا.
وەزارەت لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە: "نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا بە پێدانی پێنج نمرە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی خوێندکاران لە خولی دووەمدا بۆ ئەو بابەتانەی کە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنیان هەیە یان هەڵسەنگاندنیان نیە بۆ هەموو سیستەمە خوێندنەکان بۆ ساڵی 2024/2025."
زیاتر وتی: "لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە:
یەکەم: ئەو بابەتە خوێندنانەی کە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنیان هەیە:
أ- پێدانی (5) پێنج نمرەی یارمەتیدەر لەسەر کۆی نمرەی کۆتایی لە خولی دووەمدا بۆ هەموو بابەتێک لەو بابەتە خوێندنانەی کە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنیان هەیە و بۆ هەموو حاڵەتەکانی چارەسەرکردن.
ب- پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی کۆلێژ/زانکۆکان بۆ پێدانی (5) پێنج نمرەی یارمەتیدەر بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە سەختەکان لە بابەتەکانی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن.
دووەم: ئەو بابەتە خوێندنانەی کە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنیان نییە
پێنج (5) نمرەی یارمەتیدەر دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی خوێندکاران لە خولی دووەمدا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو بابەتانەی کە تێیدا دەرنەچوون یان گۆڕینی دۆخیان لە دەرنەچوونەوە بۆ سەرکەوتن یان تێپەڕاندن.
