بۆ یه‌كه‌مجار لەمێژووی سوریا...نوێژی جه‌ژن له كۆشكی گه‌ل له دیمه‌شق ئه‌نجامدرا
بۆ یەکەمجار لەمێژووی سوریای هاوچەرخ ،ئەمڕۆ دووشەممە،ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر له هۆڵی نوێژی كۆشكی گه‌ل له دیمه‌شق نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای سوریا ده‌ركه‌وت، له‌وانه ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و شێخ ئوسامه رفاعی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌توا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا و نوێنه‌رانی حكومه‌ت و هاوڵاتیانی سوریا.
لەوتارێکدا بەبۆنەی جەژنەوە شێخ ئوسامه رفاعی رایگه‌یاند، "ئه‌م جه‌ژنه دوره له گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری، هه‌ڵگری ئاشتی و خۆشه‌ویستی و كه‌رامه‌ته و هێمای ئه‌و فه‌تحه‌یه كه فه‌تحكه‌ران هێنایانه دیمه‌شق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مه ئه‌و جه‌ژنه‌یه كه به‌ها به‌رزه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات و ده‌وڵه‌تی نوێمان له‌سه‌ری داده‌مه‌زرێت"
جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مرۆڤ كرده‌وه كه "به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی بمێنێته‌وه و كار بكات و هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره لێی قبوڵ بكات".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له قۆناغی بیناسازیداین دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێش‌و له‌ناوی برد، هه‌مو لایه‌ك له سوریا بانگهێشت ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له‌م بیناسازییه، جه‌نابی سه‌رۆك، له بنیاتنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا فێر ده‌بین و ده‌زانین كه ئێمه له هونه‌ری ئامۆژگاری و پاڕانه‌وه‌دا باشین، به‌ڵام له هونه‌ری ستایش و چه‌پڵه لێدان باش نین".
هه‌زاران كه‌س له مزگه‌وت و گۆڕه‌پانه گشتییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه دیاریكراون له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی سوریا كۆبونه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان , ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جه‌ژنه له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
