بە تۆمەتی ساغكردنەوەی دراوی ساختە لە سۆران پێنج کەس دەستگیركران
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسایشی سۆران رایگەیاند، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی ساختە پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون وچاودێریکردنیان و دەرچوونی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی رەواندز، بەهاوکاری بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران، باندێکی سێ کەسی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد.
تەندروستی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە
روونیكردووەتەوە، دو تۆمەتبارەكەی دیكە كە كاریان ساغكردنەوەی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی بووە، دانیشتووی شاری شەمزینانی توركیان، دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاشایشی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەپێی یاسای ژمارە (٢٧١)ـی سزادانی عێراق، پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
