بە دە یاریزانەوە ئیتیحاد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شورتەی بردەوە
لە میان یارییەکانی هەفتەی سێیەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەی شورتەی عێراقی میوانداری لە ئیتیحادی سعودی کرد.
لە گێمی یەکەم لە خولەکی پێنج بەسام شاکر توانی گۆڵی یەکەم بۆ شورتە تۆماربکات.
دواتر لە خولەکەکانی 17 و 29 دیابی و فابینیۆ دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
دەرئەنجام گێمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی یانە سعودییەکە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا ناوبژیوان دانیلۆ پێرێرای لە یانە ئیتیحاد بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام شورتە نەیان توانی سوود لە کەمبوونەوەی یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر وەربگرن بەجۆرێک لە خولەکەکانی 60 و 76 حوسام عەوار توانی دوو گۆڵیتر بۆ ئیتیحاد تۆماربکات.
دەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیتیحادی سعودی کۆتایی هات و یەکەم بردنەوەیان لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە بەدەست هێنا و شورتەش بەم شکستە خاڵەکانی وەک خۆی ماوەیە و بە جۆرێک تەنها یەک خاڵی هەیە و لە پلەی 11ی ریزبەندیدایە.
