بە فەرمی... دەسەڵاتی دادوەری سەرۆکی دادگای فیدراڵی ڕەوانەی خانەنشینی دەکات و کەسێکی جێگرەوە دیاری دەکات
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕەزامەندی لەسەر خانەنشینکردنی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه ڕاگه‌یاند، هاوكات دادوه‌رێكی دیكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی دیاریكرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوه‌ری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خانهنشینیكردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود بە هۆکاری تەندروستی و هاوكات دادوه‌ر مونزر ئیبراهیم حسێن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن لە ساڵی 1963 لە بەغدا لەدایکبوە، بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1989 بەدەستهێناوە و لە ساڵی 1998 پەیمانگای دادوەری خولی (21)ی تەواوکردوە، لە ساڵی 2018ەوە لە دادگای فیدڕاڵی کاردەکات.
دادوەر مونزر ئیبراهیم پێشتر وەک جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکانی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی كاریكردوه.
