بە پلانێکی پێنج ساڵە..سێیەم قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە پلانێکی پێنج ساڵە سێیەم قۆناغی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا قۆناغێکی دیکەی رووبەرووبوونەوەی هەژاری لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی حکومەتدا جێبەجێدەکرێت لەنێوان ساڵی 2025 تاوەکو 2029.
ئەوەشی خستەڕوو، پلانەکە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێکدێت، لەچەند بوارێکی جۆراوجۆردا خزمەتگوزاری لەرێگای لایەنی پەیوەندیدار و تایبەت بەو بوارەوە پێشکەشدەکرێت، وەک: تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە و خوێندن، داهاتی تاک، خۆراک.
ئاماەی بەوەشدا، پلانەکە لە چوارچێوەی داتا و ئەنجامەکانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی عێراقدایە و لە چەند مانگی رابردوودا دوو قۆناغی جێبەجێکراوە و لە مانگی داهاتووشدا قۆناغی سێیەمی جێبەجێدەکرێت.
