المطلع
عاجل

post-image

بە چاودێری سەرۆک وەزیران گرێبەستی پڕۆژەی دروستکردنی شاری عەلی وەردی واژۆ کرا


17:28 عێراق
2024-01-31
36263

بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە واژۆکردنی گرێبەستی پڕۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوونی  عەلی وەردی بەڕێوەچوو .


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:-سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، واژۆکردنی گرێبەستی پڕۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوونی  عەلی وەردی بەڕێوەچوو لەلایەن وەزیری نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردن و شارەوانییەکانەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆرا (ORA)بۆ گەشەپێدانی خانووبەرە  نەجیب ساویریس و پڕۆژەکە بە گەورەترین پڕۆژە دادەنرێت لەنێو پێنج پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی نوێدا، لە قۆناغی یەکەمیدا و لە بەرنامەی حکومەت ئەولەویەتی پێ دراوە بۆ جێبەجێکردنی.

ئاماژەبەوەکرا ,,لە میانەی ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەدا، سودانی وتی کە ستراتیژی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون کە حکومەت گرتوویەتێ بەر ئامادەکردنی ئەو شارانە لە خۆدەگرێت کە بە ژێرخان خزمەت کراون، هەروەها بەردەستبوونی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوونی جیاواز، بۆ ئەوەی لەگەڵ چینە جیاوازەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت و کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی فشاری دانیشتوان لەسەر شاری بەغداد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا بەو قەبارە و توانایە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش و وەک پابەند بوونێک دێت لە بەرنامەی حکومەتدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و بەردەوام بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون.,,


لە  راگەیەندراوەکەدا هاتووە ,,سودانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەدای تیمی شارەزا لە وەزارەتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە و ئەمیندارییەتی بەغداد و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تر کە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق ئامادە و سەرنجڕاکێشە بە شێوەیەکی کاریگەر.,,

لە لای خۆیەوە،  ساوێرس ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هاوبەشییە لەگەڵ عێراق بۆ جێبەجێکردنی شاری نیشتەجێبوونی عەلی وەردی خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە هەماهەنگی و بەشداریکردن لە تێڕوانینی پێشەنگ و داهێنەر بۆ جێبەجێکردنی شارە نیشتەجێبووەکان، کە هاوسەنگی نێوان پێداویستی ژینگەیی و دانیشتوان لەبەرچاو دەگرێت.

جێی ئاماژەیە پرۆژەی شارە نوێیەکە کە ناوی کۆمەڵناس و بیرمەندی کۆچکردووی عێراقی دکتۆر عەلی وەردی لەخۆدەگرێت، لەسەر ڕووبەری 61 ملیۆن مەتر چوارگۆشە دەست پێ دەکات و دەگاتە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت و 120،000 یەکەی نیشتەجێبوونی هەمەجۆر لەخۆدەگرێت، جگە لە دامەزراوەکان و ڕووبەری سەوزایی و ئامرازەکانی تەکنەلۆژییای شار بە مەبەستی جێبەجێکردنی ستانداردە پێشکەوتووەکان لە بواری بەردەوامی و پاراستنی ژینگەدا.

هەروەها  ساوێریس و کۆمپانیای ئۆرا یەکێکن لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بواری گەشەپێدانی خانووبەرە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و گرێبەست کردن لەگەڵیاندا لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی حکومەتدا دێت بۆ تەواوکردنی هاوبەشی سەرکەوتوو لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتووەکان و ئەو بازرگانانەی کە بە کوالێتی جێبەجێکردن و شارەزایی ناسراون.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 1275
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 2191
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 2985
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 2646
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 2979
إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

إطلاق سراح أكثر من 21 ألف نزيل بالعفو العام والإفراج الشرطي

2026-11-18 10:01 4185
انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

انطلاق القمة العربية للمشروعات الصغيرة والمتوسطة في بغداد

2026-11-18 09:38 4750
إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

إيكو عراق يكشف تقنيات حديثة بتهريب النفط تُكبد الاقتصاد خسائر فادحة

2026-11-18 10:33 3703
مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

2026-11-18 00:09 15098
تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

2026-11-17 23:30 7471
المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

2026-11-17 22:51 7446
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:29 14598
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:28 10762
افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

2026-11-17 20:22 14792
مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

2026-11-17 20:04 11103
خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

2026-11-17 20:01 9959
البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

2026-11-17 19:56 9352
الزيدي: سنلاحق حملة السلاح خارج الدولة ولن نسمح بالعبث بأمن العراقيين

الزيدي: سنلاحق حملة السلاح خارج الدولة ولن نسمح بالعبث بأمن العراقيين

2026-11-17 19:01 10292