بەدر پشتیوانیی نەگۆڕی خۆی بۆ مەرجەعییەتەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئێران دووپاتدەکاتەوە
هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتیوانی تەواوی خۆی لە هەڵوێستەکانی مەرجەعە باڵاکانی ئایینی ڕاگەیاند کە هێرشەکانی زایۆنیستی-ئەمریکییان بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد ونیگەرانی خۆیان لەوتاری هەڕەشەئامێز کە ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان دەربڕی.
عامری لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە، "هەڵوێستی مەرجەعەکانی ئایینی نوێنەرایەتی هەنگاوێکی مێژوویی دەکات کە ڕەنگدانەوەی خۆڕاگریی میللەت و ڕەتکردنەوەی تەواوەتی هەژمونگەرایی و ستەمکارییە، کە ئیلهام لە وانەکانی شۆڕشی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) وەرگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەڕەشەیانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و بێ وێنە پێکدەهێنن کە دەتوانێت ناوچەکە بکێشێتە ناو ململانێیەکەوە کە لێکەوتەی دوور مەودای هەبێت، و پێشێلکردنی ئاشکرای ئیرادەی گەلان و داهاتووی گەلان پێکبهێنێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوی بەدر بە توندی لە پشت سەرکردە شەرعیەکانی و زانایانی میللەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە وەستاوە.

