بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بە جیرۆنا دۆڕا
لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای میوانداری یانەی جێرۆنای کرد.
لە تایمی یەکەم یارییەکە ڕکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و لە خولەکی 12 ئەرتێم دۆبییاک گۆلی پێشکەوتنی جیرۆنای تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 19 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکسان بوونی بەرشلۆنەی تۆمارکرد، لە خولەکی 40 میگێل گۆتێرێزی یاریزانی پێشووی ڕیال مەدرید گۆلی دووەمی تۆمارکرد و جیرۆنای پێشخست.
لە تایمی دووەمدا جیرۆنا بەردەوام بوو لە فشارەکانی و لە خولەکی 80 سێیەم گۆڵی تۆمارکرد لەلایەن ڤالێری فێرناندێز بەڵام گۆندوگان لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم جیاوازییەکەی کەم کردەوە بەڵام لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو جیرۆنا چوارەم گۆڵی تۆمارکرد لەلایەن کریستیان ستیوانی.
سەرەنجام بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆل یارییەکەی دۆڕاند و بە کۆکردنەوەی 34خاڵ لە پلەی چوارەم مایەوە و جیرۆناش بە 41 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئیسپانیا.
