بەرلین و ژاپۆن ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەی زەریای هیندی و زەریای هێمن
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، فومیۆ کیشیدا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز شەوی ڕابردوو لەمیانەی وتووێژەکانی هەردوولا لە بەرلین ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەی زەریای هیندی و زەریای هێمن.
سەبارەت بە ئاسایشی ئابووری، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکانیان گرنگە بۆ پاراستنی سیستەمی بازرگانی جیهانی ئازاد و دادپەروەرانە بەهۆی هاوبەشیان لە پێکهاتەی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا.
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن داوای هەماهەنگییەکی بەهێزتری کرد لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پەیوەندی نەوەی داهاتوو و دامەزراندنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی زیرەکی دەستکرد و پێشوازی لەو پێشکەوتنانە کرد کە کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات بەدییان هێناوە لە کارکردن لەو بوارانەی کە گرنگن لە بوارەکانی ستراتیژی وەک نیمچە گەیەنەر و سەرچاوە بایۆمینییەکان و هایدرۆجین.
ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگەیاند، هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی وتووێژی ئاست بەرزی حکومەت لە ئەڵمانیا لەوانەیە ساڵی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی جیهانی ئەنجامدەدرێت.
