بەرپرسێکی ئەوروپا جەختی لە حوکمی دیوانی دادگای نێودەوڵەتی لە دژی بەرپرسانی ئیسرائیل کرد
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا جەختی لە حوکمی دیوانی دادگای نێودەوڵەتی لە دژی بەرپرسانی ئیسرائیل کرد.
لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی "الجزیره"ـی عەرەبی، جوزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە فەرمانی حوکمی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و گاڵانت وەزیری پێشوو، وتی: فەرمانی دیوانی دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەستگیرکردنیی ناتانیاهۆ و گاڵانت سیاسی نییە.
بورل جەختی لەوەشکرد: دەبێ ڕێز لەم بڕیارەی دیوانی دادگای نێودەوڵەتی بگرین و بەهەموو وڵاتان و ئەندامانی دادگای نێودەوڵەتی بەسەریدا بڕۆینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرزبوونەوەی توندوتیژی و دابەزینی ئاستی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا، وتیشی: ئێمە پشتمان بە هاوکاریی هەموو وڵاتانی ئەندام بەستووە بۆ ڕاپەڕاندنی ناوەڕۆکی حوکمی دەستگیرکردنەکان کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی گرتەوە و ئامادەین لەوبارەیەوە هاوکاریی پێویستمان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و نائەندام هەبێت.
