المطلع
عاجل

post-image

بەرپرسێکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


18:50 كوردستان
2024-12-05
34428

دامەزرێنەری پارتی هاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتی ڕۆژئاوای کوردستان-سوریا، عەبدولڕەحمان خەلیل
لە ناوچەی شەهبا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 
عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە، لەکاتی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەهبا، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست گروپە چەکدارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید لە تەمەنی گەنجییەوە، بەشداری لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا کردووە و ڕۆڵیشی لە دروستکردنی چەندین دامەزراوە و لیژنەی شارۆچکەی جەندەریس و هێزەکانی ئاسایش لە ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە. 

وێنە گەورەکە ئەوەیە: ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا هێرشی کردەسەر شارەکانی حەلەب و ئیدلب لەباکووری سووریا و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دەستیان بەسەر تەواوی شاری حەلەبدا گرا، پاش ئەوەی دەستیان بەسەر تەواوی گوندەکانی ڕۆژئاوای شاری حەلەبدا لە باکووری سووریا گرت و هەروەها دەستیان بەسەر شاری سەراقب دا گرت کە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لەدوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانەکانیان، دواجار دوێنێ شەممە زۆرینەی شاری حەلەبی کۆنترۆڵکرد.
لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، فەرهاد شامی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووناهی گوتوویەتی: بەچڕی چاودێری دۆخی حەلەب دەکەین، ئەم هێرشانە و توندوتیژیەی حەلەب لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
فەرهاد شامی لەبارەی هەڵوێستی هەسەدە لەو توندوتیژیانە وتی: ئەرکی ئێمە پاراستنی گەل و خاکەکەمانە و لەکاتی پێویستدا هەڵوێستمان دەبێت و وەڵام دەدەینەوە.
لەسەر ئەم ڕووداوانە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پاراستنی سەقامگیری لە ئیدلب و ناوچە سنوورەکانمان، وەک ئەولەویەتێک بۆ تورکیا دەمێنێتەوە.
دواجار ڕۆژی شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، روانگەی سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا (ئەحرار ئەلشام - جولانی) کە بەشێکیان لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت شاری حەلەب-یان گرتووە و سوپای سووریا لە تەواوی شارەکە کشاوەتەوە.

عەبدولڕەحمان خەلیل مورشید

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

حكومة الزيدي تتجه للبرلمان بموازنة 2027 وتضع الكهرباء في مقدمة الأولويات

2026-08-20 20:00 505
أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

أربيل تنتظر توضيحا إيرانيا بشأن هجمات المسيرات بالتنسيق مع بغداد

2026-08-20 19:37 886
رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 3262
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 1930
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 5836
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 3223
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3567
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3661
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 11059
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3805
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 4014
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13305
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 4109
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 10359
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6437
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 22738
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7241
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7962