بەرگری: دۆڵی حۆران لە ئەنبار ئارام و تیرۆری تیا نییە
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری دووپاتیکردەوە کە دۆخی ئەمنی لە دۆڵی حۆران لە پارێزگای ئەنبار جێگیرە و خاڵییە لە تیرۆر ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی هێڵی بەرگریی بەهێز کرد.
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و ئاراستەکردنی مەعنەوی لە وەزارەتی بەرگری، لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "دۆڵی حۆران جێگیری و ئارامی تێدایە." ئاماژەی بەوەشدا کە "هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی هێڵەکانی بەرگرییان گرتووەتە دەست کە لە ناوچەکەدا دروستکراون بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی تیرۆریستی بۆ چوونە ژوورەوە."
زیاتر گوتی: "ڕووبەری دۆڵی حۆران دەگاتە 370 کیلۆمەتر و لە باکووری سەرسارەوە بە ئاڕاستەی سنووری عێراق – سعودیە درێژ دەبێتەوە." ڕوونیشیکردەوە کە "سوپای عێراق هێڵی بەرگری دروستکردووە کە بە هێڵەکانی بەندی حۆران ناسراون و ئەمەش هێڵی بەرگریی بەهێزن کە فیرقەی پێنجەم و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ دەگرن
