بەرگریکارە بەتواناکەی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشق و راهێنانی یانە شاهانەکە
ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری بەتوانای یانەی ساهانە گەرایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی و پێشبینی دەکرێت بۆ یاری یۆڤانتۆس بانگێشت بکرێت.
پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا ئارنۆڵد تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات، هەربۆیە ئەلۆنسۆ بە ناچاری لەو پێگەیەدا یاریی بە فیدریکۆ ڤاڵڤێردی دەکرد.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە ئەو بەرگریکارە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ یارییکردن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەئەگەرێکی زۆرەوە ئارنۆڵد بۆ یاریی یۆڤانتۆس لە رۆژی چوارشەممە بانگێشت دەکرێت و چەند خولەکێکیش بەشداری دەکات چونکە ئامانجی چابی ئەلۆنسۆ ئامادەکردنێتی بۆ یاریی کلاسکۆ.
بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 10 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات.
