بەریتانیا بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان پیرۆزبایی لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراویکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد".
باڵیۆزی بەریتانیا، لە میانی دیدارەکەدا، "پیرۆزبایی حکومەتی شانشینی یەکگرتوو ئاراستەی عێراق، حکومەت و گەل، کرد بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە حکومەتی عێراق بە شێوەیەک ئەنجامیدا کە جێگەی ستایشی نێودەوڵەتی بوو".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دیدارەکە "تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و گەشەپێدانی لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە کەرتەکانی وەبەرهێنان و وزە و پیشەسازیدا، لەخۆگرت، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات
