بەشداری لە جەنگی عێراق کردووە زانیاری سەرنج راکێش لەباری پاسەوانی تایبەتی مێسی
ڕۆژنامەی "دەیلی مەل"ـی بەریتانی ناسنامەی پاسەوانی ئەستێرەی ئەرجەنتین (لیۆنێل مێسی) لەگەڵ یانە نوێیەکەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئاشکرا کرد کە بووەتە قسەو جێی بایەخی هەواداران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دوای واژۆکردنی مێسی، بەڕێوەبەرایەتی یانەی ئینتەر میامی داوایان لە هەردوو خاوەن یانەکە "جۆرج ماس و هاوڕێکەی دەیڤد بێگهام" یاسین چویکۆیان وەک پاسەوانی دیاری کرد بۆ پاراستنی پاڵەوانی جیهان لە جامی جیهانی 2022.
پاسەوانەکەی مێسی سەرنجی هەوادارانی و میدیای ڕاکێشا دوای ئەوەی لەگەڵ مێسی وەک سێبەر دەرکەوت تەنانەت لە کاتی یارییەکانی لە یاریگاکانی ئەمریکا، هەروەها لە پاسی تیمی یانەکەدایە و ژووری جلوبەرگ یان شوێنە گشتییەکان.
چۆیکۆ سەربازی سوپای ئەمریکا بوو کە بەشداری لە جەنگەکانی عێراق و ئەفغانستان کرد، و ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە هونەرە جەنگییەکان، وەک شارەزایی لە تایکواندۆ و بۆکسینگ، ئەمەش بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل.
