بەغدا ئاڵای ئارامی بەرز دەکاتەوە: سوپاس بۆ قەتەر... و هەنگاوێکی پڕ بەرەکەت بەرەو سەقامگیری
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایە دەکات کە لە ناوچەکەدا ڕودەدات، ئەوەش دوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنكهی ئاسمانی عودەید لە قەتەر، وتیشی، "ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و خاڵێكی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێوێنەیە".
وەزارەتی دەرەوە لە راگهیندراوێكدا كهدەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووە، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایه دهكهین کە لە ناوچەکەدا ڕودەدات، کە لەگەڵ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی قەتەر خهریكه تهشهنه دهكات، ئەوەش پێشهاتێکە کە عێراق لە مێژە هۆشداری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە قورسانەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دروستی دەکات".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێوێنەیە لە ململانێکاندا، لەبەر ڕۆشنایی هۆشدارییە دوبارەکانی عێراق لە مەترسی تێوەگلانی لایەنە نوێیەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی ڕوبەڕوبونەوەکە و پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە".
لە درێژهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه، "تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی گفتوگۆ و پەنابردنە بەر کەناڵە دیپلۆماسییەکان و دورکەوتنەوەیه لە بژاردە سەربازییەکان، کە تەنها پەرەسەندن و ئازاری زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت".
هەروەها وەزارەتی دهرهوه بانگەوازی خۆی بۆ دان بهخۆداخۆگرتن و هەوڵی یەکگرتو بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و گرژییهكان دهدات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گەلانی ناوچەکە.
