بەغدا و پاریس ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی وزە، پەروەردە و ئاسایش‌دا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و پاتریک دورێل، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق كۆبوه‌وه و ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و پاریس لە بوارەکانی وزە، پەروەردە و ئاسایش‌دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق كۆبوه‌ته‌وه و لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و یەکێتی ئەوروپا بەگشتی تاوتوێ کرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ڕێگه‌کانی پەرەپێدانیان و بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کراوه، جگە لەوەش کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆبونەوەکەدا جه‌خت له خواستی هەردو وڵات كراوه‌ته‌وه بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان و چالاککردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە واژۆکراوەکان، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و لە بوارەکانی ئابوری، پەروەردەیی و ئەمنیدا.
