بەفەرمی دەستپێكردنەوەی كارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە دەستپێكردنەوەی كارەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند، و هاوكات ئامادەیی فڕۆكەخانەكەی پشتڕاستكردەوە بۆ وەرگرتن و ناردنی گەشتەكان بەشێوەیەكی بەردەوام.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە وەرگرتنی دوو گەشتی هێڵی ئاسمانی میدل ئێست و هێڵی ئاسمانی توركیا دەستی بە كارەكانی كردووەتەوە، هاوكات هێڵی ئاسمانی عێراقی پێنج گەشتی ئەنجامداوە كە چوار گەشتیان تا ئێستا تەواو بووە، دیارترینیان گەشتێكە بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن.
ئاماژە بەوەشكراوە: پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاهیدی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بین، و رونیشیكردەوە: فڕۆكەخانەی بەغدا ئامادەیە بۆ وەرگرتن و ناردنی گەشتەكان بە شێوەیەكی بەردەوام.
ئاشكراشیكرد: وەزارەتەكە پێشبینی دەكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا شایەتحاڵی زیادبوونی ژمارەی گەشتەكان بێت، چ بۆ هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی و چ بۆ هێڵی ئاسمانی نیشتمانی، لەگەڵ جێبەجێكردنی ژمارەیەك گەشتی ناوخۆیی هێڵی ئاسمانی عێراقی و پێنج گەشتی نێودەوڵەتی دیكە.
راشیگەیاند: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بەردەوامە لە چالاكییەكانی، لەگەڵ ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی، ئاماژەی بەوەشكرد: چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا شاهیدی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی گەشتە هاتوو و ڕۆشتنەكان بێت، لەگەڵ ئەوەی كە كۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانی وردە وردە گەشتەكانی بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەستپێدەكاتەوە كە كە گەشتەكان دەیگرێتەوە.
