بەفەرمی... پۆلیسی بەسرە ماتەمینی بۆ کامەندێک دەگێڕێت کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەی فەرماندەیی گیانی لەدەستداوە
فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە ماتەمینی بۆ کارمەندێکی گێڕا کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەی فەرماندەییەکە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری موتەڵع لە زاری فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە بڵاویکردەوە، "کارمەندێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای چوار ڕۆژ لە ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەی فەرماندەییەکە".
پەیامنێرمان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ مفەوەز عەدنان تەعبان بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکدا کە هەفتەی ڕابردوو لە فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە کەوتەوە".
دووشەممەی ڕابردوو ئاگر لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لە نزیک بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە قەزای حەکیمیە کەوتەوە و دوکەڵێکی چڕ بەرەو ئاسمان بەرزبووەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئاگرەکە لەناو وێستگەکەدا کەوتووەتەوە بەهۆی ئەگەری شۆرتی کارەباوە. تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان بڵێسەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بۆ تانکە سەرەکییەکان.


