بەقاچاخبردنی نەوت.. وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رونکردنەوەیەکی لە بارەی بەقاچاخبردنی نەوتی ڕەشەوە بڵاوکردەوە و وتی، ناوزڕاندنی دامەزراوەكان بە قاچاغچێتی زیان بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە روونکردنەوەیەكدا سەبارەت بە راپۆرتێكی قاچاغچێتی نەوتی رەش بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، لە کاتێکدا وەزارەتی نەوت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە شەفافیەتی پیشەیی و هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی چاودێری و دادوەری دووپاتدەکاتەوە، سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە بڵاوبوونەوەی زانیاری نادروست و چەواشەکارانە سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی رەش.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەو بارەیەوە چەند روونکردنەوەیکی بڵاوکردووەتەوە:
٢- سەرجەم کارەکانی بە بازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی رەش پابەندە بە سیستمێکی رێکخراوی ورد و گشتگیر، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت، بەپێی گرێبەستە فەرمییە راگەیەندراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتی چاودێری لە وڵات، لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی گشتی گومرگ، دەزگا ئەنیەكان بەڕێوەدەچن.
٢- باسکردنی نەوت هەڵگری نەناسراو یان تۆڕی قاچاغ، بوختانێکی مەترسیدار و چەواشەکارانەیە، ئەم نەوتهەڵگرانە بە نەوتهەڵگری نەناسراو لەلایەن وەزارەتەکە وەسف کراون و لەوانەیە هی کارگە یان وەزارەتەکانی تر بن، بەندەرەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستەمێکی چاودێری تونددا کاردەکەن، کە رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ بارێک نادات بەبێ رەزامەندی فەرمی و بەڵگەدار لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
٣- كێشكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بانگەشەكانی قاچاغچێتی بەبێ هیچ بەڵگەیەک، ناوزڕاندنێكی ئاشكرای قبوڵنەکراو و مەترسیدارە، زیانی راستەوخۆ بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە سەروەرەکانی دەگەیەنێت، ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
٤- وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە درێغی ناكات لە پاراستنی ناوبانگ و پێگەی یاسایی خۆی، رێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەس و قەوارانە دەگرێتەبەر، کە پەرە بەو تۆمەتە درۆیانە دەدەن.
٥- وەزارەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، پێشوازی لە هەر زانیارییەکی بەڵگەدارو هاوپێچكراو بە بەڵگە دەکات، لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت.
