بەم نزیکانە واتسئەپ لەهەندێک موبایل نامێنێت
ماڵپەڕی "prufy.ru" بڵاویکردووەتەوە، بەم زووانە بەرنامەی "WhatsApp" لە کارکردن دەکەوێت لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید .
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەپڵیکەیشنی “واتسئەپ”، لە 10ی ئازارەوە، لە ڕووسیا کارەکانی لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید ڕادەگرێت کە تەمەنیان زیاترە لە هەشت ساڵ، سایتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 5ی ئایاری داهاتووەوە، بەرنامەی “واتسئەپ” لەسەر هەندێک مۆبایل کە لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس کاردەکەن، بۆ نموونە لەسەر ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6 پڵەس.
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایانگەیاندبوو کە بەرنامەی واتسئەپ کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید ڕادەگرێت و خاوەنی ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ٤.٤ کیتکات و وەشانی پێشووتری سیستەمی کارپێکردنیان لەسەرە، ناتوانن نامە بنێرن و پەیوەندی بکەن و هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی بەرنامەکە بەکاربهێنن.
لای خۆیەوە، ئێلدار مورتازین، شرۆڤەکار لە کۆمپانیای مۆبایل ڕیسێرش گرووی ڕووسی دەڵێت: واتسئەپ بەم نزیکانە کارەکانی لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆن و کۆن لە ئەندرۆید ڕادەگرێت ئەمە کارێکی ئاساییە و هەموو بەهارێک ڕوودەدات ئەو ئامێرانەی کە تەمەنیان زیاترە لە هەشت ساڵ، ئیتر بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارناهێنرێت.
دێنیس کۆسکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت: گەشەپێدەران ناتوانن بەردەوام بەرنامەکان بۆ ئەو ئامێرانە نوێ بکەنەوە کە ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر خراونەتە بازاڕەوە، هەروەها پشکی ئەم ئامێرانە لە کۆی ئەو ئامێرانەی کە ئێستا بەکاردەهێنرێن کەمن، هەموو کەسێک ئەمە دەکات نەک تەنها واتسئەپ، بەڵکو تێلێگرامیش، و مایکرۆسۆفتیش ئەمە بۆ زۆرێک لە ئەپڵیکەیشنە و سیستەمی کارپێکردن دەگرێتەوە.
