بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاس..عێراق گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاس واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانى غاز ڕاگەیاند.
وەزارەتی نهوت لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە ، "بە پاڵپشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، گرێبەستێک لەگەڵ شلومبێرگەر واژۆ کرا بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی عەکاس ، لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا یاریدەدەرانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکە ئامادەبوون".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حهیان عەبدولغەنی سەواد، دووپاتی کردەوە کە "وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای ناوەندی نەوت دەستکەوتێکی گەورە و چاوەڕوانکراویان بەدەستهێناوە، ئەویش ئیستغلالکردنی گاز لە کێڵگەی غازی عەکاس لە پارێزگای ئەنبار".
ڕوونیشیکردەوە، "کۆمپانیای نەوتی ناوەندی ئەرکی تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەی پێسپێردرابوو، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای شلومبێرگەری ئەمریکی کردبوو بۆ هەڵکەندنی بیر لە کێڵگەکە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان بۆ 100 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، بەو پێیەی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکراینییەکە هەڵوەشایەوە".
ههر بهگوێروی راگهیندراوهكه وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشدا "دواتر گرێبەستێک واژۆ دەکرێت بۆ دامەزراندنی دامەزراوەی سەر ڕووی زەوی بۆ ئیستغلالکردنی غازی کێڵگەکە ، هەروەها گرێبەستێکی دیکەی تەواوکەر هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکان بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی بۆری کە غاز لە بیرەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ یەکەکانی پرۆسێسینگ ناوەندی لە کێڵگەکەدا. ڕوونیشیکردەوە "ئەو غازەی لە کێڵگەکە بەرهەمدەهێنرێت ئاراستەی وێستگەی غازی تێکەڵاوی ئەنبار دەکرێت، کە لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی کارەباوە لە قۆناغی دروستکردنیدایە".
وەزیری نهوت جەختیکردەوە "پێویستی کۆمپانیای بەڵێندەر بۆ پابەندبوون بە هێڵە کاتییە گرێبەستییەکان لە ژێر ڕۆشنایی پێویستی بەپەلەی غازدا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم پڕۆژەیە بە مەزەندەکردنی 60 MMcf/ڕۆژ غاز زیاد دەکات، بەمەش بڕی غازی وەبەرهێنراو لە کێڵگەکەدا دەگاتە 100 MMcf/ڕۆژ، لە کۆی گشتی 400 MMcf/ڕۆژ، کە توانای ئامانجی کێڵگەکەیە".
لای خۆیەوە گۆخان یاریم، سەرۆکی پڕۆژە یەکگرتووەکانی شلومبێرگەر ڕایگەیاند، "خۆشحاڵین بە واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی غاز لە عێراق. کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکە لە ماوەی دیاریکراودا، هیوادارین هاوکاری زیاتر لە داهاتوودا هەبێت".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، باسم محەمەد خوزهیر، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت ڕایگەیاند، "ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی ئەمڕۆ دەستکەوتێکە لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان". لە کەرتی غازدا، بەتایبەتی کە واژۆکردنەکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی دامەزراو بووە کە عێراق دەیان ساڵە مامەڵەی لەگەڵدا کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیمزاکردنی گرێبەستەکە نوێنەرایەتی پەرەپێدانی قۆناغی یەکەمی کێڵگەی غازی ئەکاس دەکات بۆ ئەوەی بگاتە توانای بەرهەمهێنانی 100 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا". ئەمەش لە چوارچێوەی دیدگای وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی بوارەکە لە ڕێگەی هەوڵە نیشتمانییەکان لە ڕێگەی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی و کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان، بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمریکی شلومبێرگەر”.
خزهیر دووپاتی کردەوە کە "وەزارەت پابەندە بە داخستنی مەلەفی غازی سووتاو، هەروەها زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی غاز لە ڕێگەی پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکانی وەک کێڵگەکانی عەکاس و مەنسوریە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ شلومبێرگەر بوونی ژینگەیەکی سەلامەتی وەبەرهێنان لە پارێزگای ئەنبار پشتڕاست دەکاتەوە".
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی، محەمەد یاسین، تیشکی خستە سەر "پشتیوانی سەرکردایەتی کەرتی نەوت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی ئەکاس"، ئاماژەی بەوەدا "گرێبەستەکە ڕەهەندی ستراتیژی ئابووری و تەکنیکی هەیە لەڕووی قەبارەی غازی بەرهەمهێنراو، کوالێتی وەبەرهێنان، و مۆدێلی نوێی ئابووری.
هەروەها دەرفەتێک بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و ڕۆڵێک لە بەڕێوەبردنی کێڵگەکان لەڕێگەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان دەڕەخسێنێت".
